بنیامین ناتانیاهۆ: ئه‌گه‌ر پێویست بكات به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به ته‌نیایش بمێنینه‌وه، به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی هه‌ندێك له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ته‌له‌ئه‌ڤیڤ له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ڕه‌ت كرده‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئاماده‌ن به ته‌نیایش ئه‌و هێرشه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتیشی، ئه‌گه‌ر ناچار بین ئاماده‌ین به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ بكه‌ین و خاوه‌نی نینۆكێكی زۆریشین و "خوا"یش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی بدات بۆ داگیرکردنی ڕەفەح، ناردنی باری چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو چەکانەی ئیسرائیل وه‌ری گرتووه، بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بەکاری هێناوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، بە "سی ئێن ئێن"ـی ئەمەریکی گوتووه، بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبا و ئامرازەکانی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچە نشیمەنییەکاندا خەڵکی مەدەنی کوژراون. ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەو بۆمبانەی جۆری 2000، کە هەفتەی ڕابردوو ئیدارەکەی بڕیاری دا نەیانێرێت بۆ ئیسرائیل.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، یواڤ گالاند، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی بۆ دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیله و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌وه‌ی پێویست بكات له كه‌رتی غه‌ززه و باكوور ده‌یكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "قسه بۆ دوژمنان و دۆستانی نزیكی ئیسرائیل ده‌كه‌م، كه نابێت ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ بكرێت، بۆیه پابه‌ندی هه‌ڵوێسته‌كانمانین و ئامانجه‌كانمان به ده‌ست ده‌هێنین، له حه‌ماس ده‌ده‌ن، له حزبوڵڵایش ده‌ده‌ین و ئاسایش به دی ده‌هێنین."