میشۆستین له لایه‌ن پوتینه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕووسیا كاندید كرا

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ڕووسیا ناوی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌نجوومه‌نی دۆما به‌رز ده‌كاته‌وه، كه بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و په‌سندی بكات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی ئایاری 2024) ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دۆمای ڕووسی ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ناوی میخائیل میشۆستینی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌نجوومه‌نی دۆما ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سندی بكات.
کابینەی وەزیران بە سەرۆکایەتی میخائیل میشۆستین، دوای دەستبەکاربوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە 7ـی ئه‌م مانگه دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد.
بڕیار وایه ئه‌نجوومه‌نی دۆما ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سندكردنی ناوبراو بدات.