عەزرا زییا: شانازی به هاوبه‌شێتی مێژوویی و دێرین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، شانازی به هاوبه‌شێتی مێژوویی و دێرین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: "جێی شانازییه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆبووینه‌وه، سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و رێككه‌وتنی شنگال و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گرنگی هه‌ڵبژاردن و دانوستانمان كرد".
زییا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا شانازی به هاوبه‌شێتی مێژوویی و دێرین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه هه‌میشه پێكه‌وه له چوارچێوه‌یی قوربانیدان له به‌رامبه‌ر به دكتاتۆرییه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هاوبه‌شێتیمان هه‌بووه".
دوێنێ پێنجشەممە، 09-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازاديی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.
Honored to meet with Iraqi Kurdistan Region Prime Minister Masrour Barzani on human rights, Sinjar Agreement implementation, IDPs, refugees, and the importance of elections. 🇺🇸 is proud of our longstanding and historic partnership with Iraq’s Kurdish people, forged in shared… https://t.co/c6dkNc9EqG
— Under Secretary Uzra Zeya (@UnderSecStateJ) May 9, 2024