كارزان هادی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ڕاسپێردراون

K24- هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و به‌شه‌ی قه‌یسه‌ری كه سووتاوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه بۆ سه‌ر سێ زۆن دابه‌ش كراوه؛ ده‌شڵێت: به‌شێكی ته‌نیا شووشتنی پێویسته، به‌شێكیشی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌شێكیشی كه قه‌یسه‌ری كۆنه به هاوبه‌شی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونیسكۆ.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی ئایاری 2024) كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئاگره‌كه‌ی قه‌یسه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه به زوویی كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگه له زیانی زیاتر بگیردرێت.
كارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تیمه‌كان كه له 250 كه‌س پێك هاتبوون له ماوه‌ی دوو ڕۆژ و نیودا كه به شه‌و و ڕۆژ و به شه‌فتی جیا كاریان كردووه، شه‌وی ڕابردوو كۆتاییان به پاككردنه‌وه‌ی شوێنه سووتاوه‌كانی قه‌یسه‌ری هێناوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له فڕێدانی خۆڵ و خاشاك و شووشتنی شوێنه سووتاوه‌كان.
ناوبراو گوتیشی: تیمه جیاوازه‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، ئاو و ئاوه‌ڕۆ ڕاسپێردراون بۆ ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی ده‌رخسته‌كانیان بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕەکە.
ڕۆژی (پێنجشەممە 9ـی ئایاری 2024)، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردەوە، بە ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆسەی خاوێنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کۆتایی هات.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەرک و ماندوو بوونی تیمەکانی شارەوانی هەولێری بەرز نرخاند لە کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی خاوێنکردنەوەی بەشە سوتاوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکرای کردووە، لە ماوەیەکی کەمدا پرۆسەی خاوێنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئەنجام دراوە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر گوتی، بەشانازیەوە شەو ڕۆژ بەردەوام دەبین لە هەر ئەرکێکدا پێمان بسپێردرێت بۆ خزمەتی دانیشتوانی شارەکەمان .