حوسێن قەنبەر: هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم جووتیارانی سەرگەڕان و پردێ نییە بۆ ڕادەستکردنی گەنمەکانیان

K24- هەولێر:
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت بەرهەمی گەنمی جووتیارانی کەرکووک بۆ ئەم ساڵ 600 هەزار تۆن بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی ئایاری 2024) حوسێن قەنبەر، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم جووتیارانی سەرگەڕان و پردێ نییە بۆ ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆی کەرکووک.
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنمی جووتیارانی کەرکووک بۆ ئەم ساڵ 600 هەزار تۆن بێت و هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرجەم ناوچەکانی سەر بەکەرکووک دەکەن.
ناوبراو گوتیشی، ئەمڕۆ هه‌ینی دەستیان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی پارێزگای کەرکووک کرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد سایلۆکەیان ئامادەیە هەموو ئەو بڕەی پێشبینی کراوە وەری بگرێت. ڕوونیشی كرده‌وه، هەر تۆنێک بە هەمان نرخی ساڵی پار دەبێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک لە پەیوەندی راستەوخۆدان بۆ ڕادەستکردنی سەرجەم ئەو گەنمەی له ئیداره‌ی لە سنووری پارێزگای کەرکووك به‌رهه‌م هاتووە و گوتیشی، هەموو ئاسانکارییەک بۆ پرۆسەکە دەکەن و هیچ رێگرییەک نییە بۆ ڕادەستکردنی گەنمی جووتیارانی سەرگەڕان بە سایلۆی کەرکووک و سنووری پردێ و سەرگەڕان هیچ کێشەیەکییان نییە.
(چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان عه‌ره‌بی هاورده و جووتیارانی كورد له سنووره‌كانی سه‌رگه‌ڕان و له گوندی په‌لكانه دروست بوو و دواتر بارودۆخه‌كه هێور بووه‌وه.
له‌م باره‌وه هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 له گوندی په‌لكانه ڕایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده ویستیان فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
هێمن ده‌لۆ گوتیشی، جووتیارانی كورد له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كان وه‌ستانه‌وه و له ئه‌نجامدا گرژیی دروست بوو و دواتریش عه‌ره‌بی هاورده له نێوان خۆیاندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه و ئاڵۆزیی له نێوانیان دروست بوو و دواتر خێوه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگیرا.
له لای خۆیانه‌وه جووتیارانی كورد به كوردستانیان24ـیان ڕاگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان ئامانجیان بوو زه‌وی ئێمەی كورد داگیر بكه‌ن. گوتیشی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق ڕێگه‌ی پێدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییەکانمان داگیر بكه‌ن.
جووتیارانی كورد ڕوونیشیان كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه ده‌نێنه‌وه پێنج خێزانن و به فه‌رمی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
جووتیارانی كورد ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییان به شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه و به‌ڵێنی پێداون كێشه‌كه‌یان بۆ چاره بكات.
بەئامانجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان کە خۆی لە داگیرگیرکردنی زەوی و زاری جووتیارانی کورد و دەسبەسەرداگرتنی خانووی هاوڵاتیانی کورد دەبینێتەوە، کە ڕژێمی پێشوو وەکوو دیاری پێی بەخشیبوون، لە گوندی پەڵکانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە خێوەتیان هەڵداوە و بەنیازن ڕێگەیەکی سەرەکی دابخەن.
لەوبارەیەوە محەممەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەوەی عەرەبە هاوردەکان دەیکەن گێچەڵ و شەڕفرۆشتنە و ئامانجیان درێژەدانە بە تەعریب و داگیرکاری و زیادکردنی فشارەکان لەسەر جووتیارانی کورد.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: لەبەرانبەردا ئێمەی جووتیارانی کوردیش بەنیازین خێوەت هەڵبدەین و دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، داواشی لەنوێنەرانی کورد کرد بەزووترین کات بێنە سەرخەت و چارەی بەپەلە بۆ کێشەکە بدۆزنەوە چونکە بەگوتەی ئەو، عەرەبە هاوردەکان نیازیان خراپە و دوورنییە شەڕو ئاڵۆزیی لە نێوان هەردوولا ڕوو بدات.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، 29ـی نیسانی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کراوە.