ئازاد نووری: هۆشیاری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
K24- هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌یاسایه‌كیان سه‌باره‌ت به ژینگه ئاماده كردووه و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و چاوه‌ڕوانی خولی نوێی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سندی بكات.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) ئازاد نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، پاراستنی ژینگه به ته‌نیا ئه‌ركی حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه بۆ ئه‌وه‌ی له زیانه‌كانی پارێزراو بێت و له به‌خششه‌كانیشی سوودمه‌ند بێت.
ئازاد نووری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هۆشیاری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و خه‌ڵك هه‌ست به گرنگی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه باسی له‌وه‌یش كرد، كه‌سانێك هه‌ن پابه‌ندی پاراستنی ژینگه نین، بۆیه ده‌بێت به یاسا پابه‌ند بكرێن.
ناوبراو گوتیشی، ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان بۆ پاراستنی ژینگه ئاماده كردووه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی بایه‌خی ژینگه و پاراستنی له خۆ گرتووه.