حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له پاراستنی باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانیان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كان و رێگری له‌هه‌ر پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌ك گرتووه‌ته‌به‌ر.
لیوا باسم محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی عێراق ئاشكرایكردووه، باڵیۆزخانه‌ی وڵاتدان، پێشتر رووبه‌ڕووی زنجیرەیەک هێرش و کردەوەی تێکدەر بوونه‌ته‌وه، بەڵام ئەمڕۆ هەموو رێوشوێنێک بۆ پارێزگاریی تەواو له نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌و رووه‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان لەگەڵ هەموو یەکە ئەمنییەکان و هێزەکانی پاراستنی یاسا هەیە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکان له‌ناو عێراقدا.