عێراق له ڕیزبهندی پێشهوهی ئهو وڵاتانهیه كه خراپترین ئابوورییان ههیه
K24 - هەولێر:
عێراق سهرهڕای ئهوهی به چهندان سامانی سروشتی و كانزا دهوڵهمهنده و خاكێكی به پیتی ههیه، بهڵام بههۆی گهندهڵییهكی زۆر له كهرته جیاوازهكان و خراپبهڕێوهبردنهوه, لهسهر ئاستی جیهاندا له پلهی پێشهوهی ئهو وڵاتانهیه كه كهمترین گهشهی ئابوورییان ههبووه له ماوهی پێنج ساڵی ڕابردوودا.
به پێی گۆڤاری سیوۆ "SEO World"ـی ئهمهریكی، عێراق له ماوهی پێنج ساڵی ڕابردوودا یهكێك بووه لهو وڵاتانهی كهمترین پێشكهوتنی ئابووریی به خۆوه بینوه.
عێراق لە کۆی 190 وڵاتی جیهان لە پلەی دەیەمی جیهاندا بووە، به شێوهیهك لە ڕووی پێشكهوتنی ئابوورییەوە لە ماوەی ساڵانی نێوان 2020 بۆ 2024دا لە پلەی دەیەمی خراپترین وڵاتان دایە.
گەشەی ئابووری عێراق لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا گەیشتووهته 0.8 و لە دوای سوودان دێت و یەمەنیش لە پلەی سێیەمی خراپترین گەشەی ئابووری عەرەبیدایە.
به پێی گۆڤاری سیوۆ، سوودان پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە وەک خراپترین وڵات لە ڕووی گەشەی ئابووری لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2024 و گەیشتووەتە ڕێژهی 56%ـی نێگهتیڤ.
بەپێچەوانەوە ئەلبانیا لە لیستی ئەو وڵاتانەی گەشەی ئابوورییان خراپە، پلەی دووەمی بە دەست هێناوە، ئەمەیش لە ڕووی گەشەی ئابوورییەوە لە ماوەی ساڵی 2020 تاكوو 2024 پلەی یەکەمی جیهانە، بە ڕێژەی گەشەی 3.3%.
گەندەڵی لە عێراق له حاڵەتەوە بووە بە دیاردە و هەموو کەرتەکانی گرتووەتهوە. هیوایەک هەبوو بودجە سێ ساڵییە زەبەلاحەکەی عێراق، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتووانەکەی فەراهام بکات، بەڵام خەریکە دەردی گەندەڵی ئەو خەونە لە بار دەبات.
لە وڵاتێکدا کە زۆرترین پێویستی بە پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە هەیە، بەڵام ملیاران دینار لە پرۆژەی بێسوود خەرجدەکرێن و پرۆژە گرنگەکانیش لەکارخراون، وەکو گشت کەرتەکانی دیکە، کەرتی خزمەتگوزاری و تەندروستی، قوربانی یەکەمی دەست دیاردەی گەندەڵین.
باقر ساعدی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گەندەڵییەوە کارکردن لە 500 پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە شارە جیاوازەکانی عێراقدا راگیراون.
میترۆکەی بەغداش کە بە یەکێک لە پێشکەوتنەکانی عێراق ناو دەبرا، گەندەڵییەکی گەورەی تێدا ئاشکرا کرا، بە جۆرێک بەپێی یاسای بودجەی عێراق و نووسراوی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت بڕی 914 ملیار دینار بۆ کۆمپانیاکانی راوێژکاری تەرخان بکرێت کە لە پڕۆژەی میترۆی بەغدادا، کاری نەخشەسازی و راوێژکاری ئەنجامدەدەن.
بەپێی بەدواداچوونەکان دەردەکەوێت کە حکومەتی عێراق ئەو بەشەی یاسای بودجەی پێشێلکردووە و بەبێ گەڕانەوە بۆ یاساکە، بڕی ترلیۆنێک و 500 ملیار دیناری بۆ دوو کۆمپانیا تەرخان کردووە کە یەکێکیان لوبنانییە و ئەوی دیکەیان مالیزییە.
یەکێک لە گەندەڵییەکانی دیکە کە بە تاڵانی ناوی دەبەن، تەرخان کردنی 40 ملیار دیناری ساڵانەیە بۆ گرێبەستی وەگەڕخستنی نەخۆشخانەی شاری نەجەفە کە بە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی دەدرێت.
ئەمانە و چەندان نموونەی دیکە دەرخەری پەلهاوێشتن و فراوانبوونی زیاتری دەردی گەندەڵین لە عێراقدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دیاردەیەش لە مەحاڵ نزیک بووەتەوە.