محه‌ممه‌د عه‌لی: ڕێژه‌ی له سه‌دا 40ـی خاكی عێراق بووه‌ته بیابان
K24 - هەولێر:
پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا عێراق بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی خۆڵبارین؛ هاوكات پسپۆڕێكب سیاسه‌تی ئاو و كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له عێراق پێویستی به پلانێكی درێژخایه‌ن هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی، پسپۆڕی سیاسه‌تی ئاو و كه‌شوهه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و گۆڕانێكی گه‌وره و نه‌رێنی ده‌چێت و زیانی زۆر به ژینگه و مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانی به‌ر ده‌كه‌وێت.
محه‌ممه‌د عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا وایكردووه زه‌وییه‌كی زۆری عێراق به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و باشوور ببێته بیابان.
محه‌ممه‌د عه‌لی ڕوونیشی كرده‌وه، ڕێژه‌ی به بیابانبوون له عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 40%.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی سیاسه‌تی ئاو و كه‌شوهه‌وا گوتیشی، هه‌رێمی كوردستانیش به ده‌ر نییه له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، به بیابانبوونی عێراق وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر شوێنه‌كانیان به جێ بهێڵن و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپیشی كردووه‌ته سه‌ر ئابووری و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیشی گرتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان كرد.
حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هاندانی نەمامگەکان و پڕۆسەی رێکخراوی چاندنەوە، خواستییەتی رێژەی سەوزایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر بکات. هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2021 – 2023ـدا چه‌ندان ده‌ستپێشخه‌ریی له‌پێناو كه‌شوهه‌وادا پێشكه‌ش كردووه و لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20% بەرز بووەتەوە، له پلاندایه تاوەکو ساڵی 2030 بتوانن 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێندرێت، لە قۆناغی ئێسته‌دا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێندراون و پڕۆژەی هاوشێوەیش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و بەردەوامە. هه‌روه‌ها چه‌ندان به‌نداو و پۆند له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.