سوودانی داوا له گۆتێرێس دهكات كۆتایی به كارهكانی یونامی له عێراق بهێنێت
K24 - ههولێر:
ههڵسوڕێنهریی كاروباری عێراق له نهتهوهیهكگرتووهكان لهمیانی نامهیهكدا رایدهگهیهنێت، عێراق، وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری نهتهوهیهكگرتووهكان، هەمیشە پابەند دەبێت بە میساق و مەبەستە بەرزەکانی ئهو رێكخراوه.
دكتۆر عهباس كازم عوبهید ههڵسوڕێنهری كاروباری عێراق له نهتهوهیهكگرتووهكان بهناوی محهممهد شیاع سوودانی نامهیهكی ئاراستهی ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان كردووه، له بهشێكیدا هاتووه، شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی له ئهنجوومهنهكه بڵاوبکرێتەوە، كه له نامه هاوپێچهكهدا هاتووه، داوا له یونامی دهكرێت، له بهرواری 31ـی كانوونی یهكهمی 2025 كۆتایی به ئهركهكانتان له عێراق بهێنن و تهواوی دۆسییهكان رادهستی دامودهزگاكانی حكوومهتی عێراق بكرێتهوه.
له نامهكهدا ههروهها هاتووه، حكوومهتی عێراق ههموو هاوكارییهك له پێناو بهدیهاتنی ئهو ئامانجه پێشكهشی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق دهكات.
رۆژی 6ی شوباتی 2024، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، گوتارێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکێشکرد و رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئاداری 2024 بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکەم جێدەهێڵم.
یونامی له ماڵپهڕی فهرمی خۆیان بهمشێوه رووانین و كارهكانی له عێراق روونكردووهتهوه:
یونامی: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، نێردەیەکی سیاسیی تایبەتە کە لە ساڵی 2003 ەوە و لەسەر داوای حکومەتی عێراق بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 1500 دامەزراوە.
ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت) ی یونامی بریتییە لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و هاوکاری بۆ حکومەتی عێراق لەسەر چەندین پرسی وەک بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی سیاسیی گشتگیر و ئاشتەوایی نیشتمانی و پرۆسەی هەڵبژاردن و پلاندانان بۆ سەرژمێریی نیشتمانی و ئاسانکاری کردن بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەنێوان عێراق و دراوسێیەکانیدا و گەشەپێدان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چاکسازیی یاسایی و دادوەری.
هەروەها کارکردن لەگەڵ هاوبەشکارانی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکاتە ئەرک بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵە مرۆیی و گەشەپێدانییەکانی ئاژانس و فەند و بەرنامە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
یونامی خۆی بەرنامە مرۆیی و گەشەپێدانەکانی ڕاستەوخۆ جێبەجێ ناکات بەڵکوو لەڕێگەی هاوبەشکارەکانییەوە لە عێراق لەسەر هەردوو ئاستی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەیارمەتیی شارەزایی تەکنیکیی تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا.
یونامی لەلایەن نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراقەوە لەگەڵ دوو جێگرەکەی یەکیان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن و ئەوی تر یان بۆ کاروباری مرۆیی و نیشتەجێ بەڕێوەدەبرێت.
یونیتاد: تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێكۆڵينهوه لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) میکانیزمێکی سەربەخۆ و بێلایەنە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەرکی پێسپێردراوە بۆ گەشەپێدانی هەوڵە ناوخۆییەکان بۆ لێپێچینەوە لە داعش لەڕێگەی کۆکردنەوە و پاراستن و هەڵگرتنی بەڵگە و دیکۆمێنتەکان لە عێراق کە دەبنە مایەی لێپێچینەوە لەو تاوان و تاوانە دژە مرۆیی و کۆمەڵکوژییانەی کە لە عێراق ئەنجام دراون.
"یونیتاد" وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داوایەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و داوایەکی حکومەتی عێراق دامەزراوە. شایانی باسە هەماهەنگیی کاریگەرانە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ "یونیتاد" بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لەوپەڕی پێویستیدایە.
ئەم تیمە، کە لەلایەن ڕاوێژکارێکی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت، لەگەڵ هاوتا ناوخۆییەکانی بەچڕی کار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی دەکات بەشێوەیەک کە بتوانێت ئەو لێکۆڵینەوانەش تەواو بکات کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی نیشتمانییەوە دەستی پێکرابوو بەڵام بە ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەریی نیشتمانیی عێراق.
تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان: تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە 24 ئاژانس و فەند و بەرنامە پێک دێت بەگرتنەخۆی 19 ئاژانسی نیشتەجێ و 5ـی نانیشتەجێ کە هەر هەموویان کارەکانیان لەڕێگەی پلانی هاوبەشەوە ئەنجام دەدەن. تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەلایەن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و نیشتەجێ بەڕێوەدەبرێت، کار دەکات بۆ باشکردنی ژیان و ژیاریی هەموو عیراقیەکان بە پشتگیریکردنی وڵات لە جێبەجێکردنی "کارنامەی گەشەپێدانی درێژخایەن" و هەروەها ئامانجە گەشەپێدانە درێژخایەنەکانی تری پەیوەنددارەوە لەگەڵ دوا شارەزایی تایبەت و کارێک کە لەسەر بەڵگە بەند بێت. کڕۆکی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن خۆی لە دەستەواژەی "نابێ کەس فەراموش بکرێت" دەبینێتەوە.
ئەمە پرەنسیپێکە کە رێنوێنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە هەموو کارەکانیدا. چوارچێوەی گشتیش بۆ کارکردنی تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە چوارچێوەی هاوکاریی درێژخایەنی گەشەپێدان بۆ ساڵی 2020-2024 کە ئامانجە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەخۆدەگرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە شێوازێکی تازەی یەکخراو کارەکانی ئەنجام دەدات بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی کارە سەرلیستەکانی گەشەپێدان و پابەندییە گەشەپێدانییە نێودەوڵەتییەکان بەگرتنەخۆی ئامانجەکانی گەشەپێدانی درێژخایەنیشەوە.