نادر ڕۆستی: ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بواری گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكرێت
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/May-2024/171534470456787.jpg)
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری گه‌شتوگوزار ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌كرێت داهاتی بواری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێت و به‌شدارییه‌كی دیار بكات له داهاتی حكوومه‌ت؛ ده‌شڵێت، پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه له تاكه‌وه تاكوو حكوومه‌ت، چونكه موڵكی گشتینه و داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌مووانه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی ئایاری 2024) نادر ڕۆستی، شاره‌زای بواری گه‌شتوگوزار تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، گه‌شتوگوزار له زۆربه‌ی وڵاتان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له بواری ئابووری و پێشكه‌وتنی وڵات و بووژانه‌وه‌ی بواره جیاوازه‌كانی دیكه.
نادر ڕۆستی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، مایه‌ی خۆشحاڵییه كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بایه‌خپێدانێكی ستراتیژی زۆری بۆ بواری گه‌شتوگوزار هه‌یه.
نادر ڕۆستی باسی له‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی له بواری گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار نه‌كردووه، به‌ڵام له خواره‌وه میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی حكوومه‌ت بابه‌تێكی دیكه‌یه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری گه‌شتوگوزار گوتیشی، ده‌رفه‌ت هه‌یه هێشتا له هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی بواری گه‌شتیاریی زیاتر فره‌وان بكرێت و په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.
نادر ڕۆستی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، پەردەلادان لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له به‌بازاڕكردنی گه‌شتیاریی كوردستان، كه له مێژووی كوردستان به بازاڕكردنی له‌م شێوه‌یه‌ی به خۆوه نه‌بینیوه.
دروستکردنەوە و نمایش‌کردنی کاسەسەری نیاندەرتاڵێک کە بە شانەدەر Z ناسراوە سەرنجی مێدیاکانی بۆ مێژووی کۆنی کوردستان ڕاکێشاوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیشی هەبووە.
پەردەلادان لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی بگەرێتەوە بۆ نزیک لە 75 هەزار ساڵ پێش ئێستە، بە ناوی شانەدەر Z، بووەتە مایەی سەرنجی مێدیای نێودەوڵەتی و گفتوگۆی لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ، کردە فەرهەنگییەکان و کارلێکەکانی نێوان نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤی مۆدێرن هەڵگیرساندووە.
لە ڕێی بلاڤۆکەکی زانکۆی کامبریج، پەردە لەسەر ڕووخساری دروستکراوەی ئافرەتێکی نیاندەرتاڵ بە ناوی شانەدەر Z لادرا، ئەمەش ڕۆشنایی نوێ دەخاتە سەر ژیان و ڕەفتاری باوباپیرانی کۆنی مرۆڤ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی زانکۆی کامبریج، ئەمە دۆزینەوەیەکی نائاساییە و لە ڕێگەی هەڵکەندنی ورد و تەکنیکە زانستییە پێشکەوتووەکانەوە ئەم دەرفەتە ڕەخساوە کە بتوانین بڕوانینە مێژوویەکی 75 هەزار ساڵی. ئەم دۆزینەوەیە توێژەران و خەڵکی بە هەمان شێوەی سەرسام کردووە و تەحەدای ئەو تێڕوانینە کۆنە دەکات کە پێیوایە نیاندەرتاڵەکان بوونەوەرێکی سەرەتایی بوونە.