عێراق پێنجەمین وڵاتی جیهانە لە زۆر خواردنی برنج

K24 – بەغدا:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی دوایین ئاماری رێكخراوی خۆراكی جیهانی، ناوی عێراق لە ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهاندایە بۆ هاورده‌كردنی برنج و ئاماره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه هه‌ر تاكێكی عێراق 37 كیلۆ برنج دەخوات، خودی عێراقیه‌كانیش زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاماره پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: برنج له پێشه‌وه‌ی خشته‌ی ژه‌مه خواردنه‌كانیاندایه.
عێراق له ریزبه‌ندی پێنجه‌م وڵاتی هاورده‌كارانی برنجه، هاووڵاتییەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ده‌مرم و ناتوانم ده‌ستبه‌رداری خواردنی برنج بم، ژه‌می نیوه‌ڕۆ دوو قاپ و ئێوارانیش قاپێك برنج ده‌خۆم، تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ش بوومه و تائێستاش هه‌ر ژه‌مێك دوو قاپی ده‌خۆم".
هاووڵاتییەکی دیکەش کە زۆر حەز بە برنج دەکات و دەڵێت: "ناتوانم ده‌ستبه‌رداری برنج بم و من نه‌خۆشی شه‌كره‌شم هه‌یه به‌ڵام هه‌ر ده‌یخۆم، به‌یانیان و نیوه‌ڕۆ و ئێواران ده‌یخۆم، ته‌نانه‌ت شه‌وانیش هه‌ر به ده‌ست ده‌یخۆم نه‌ك به كه‌وچك".
سەبارەت بە قەبارەی خواردنی ساڵانەی برنج بۆ هەر تاکێکی عێراقی، ده‌كرێت ئەو بڕە برنجەی لە چێشتخانەکاندا ئامادە دەکرێت بكرێته پێوه‌ر بۆ ئه‌و بڕەی له چێشتخانه‌ی ماڵانیشدا بەکارده‌هێنرێت، هەندێك چێشتلێنەریش دەڵێن، 30 بۆ 50 کیلۆگرام لە رۆژێکدا ئاماده ده‌كه‌ن، له هەندێك لە چێشتخانەش دەگاته دوو هێندە و سێ هێنده‌ی ئەو بڕە.
حه‌یده‌ر ره‌شی، شێف بە کوردستان24ـی گوت: سەبارەت بە بەغدا کەمترین چێشتخانە لە نێوان 30 بۆ 60 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت، لەهه‌ندێك چێشتخانەش زیاتر لە 100 کیلۆ بەکاردەهێنن، گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە 5 تا 6 جۆر برنج پێشکەش دەکەین، واتە کڕیار زۆر ئارەزووی برنج ده‌كات.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی فاو، تێكڕای به‌كارهێنانی ساڵانه‌ی هه‌ر تاكێك بۆ برنج، ده‌كاته 37 كیلۆگرام، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و ئاماره هێشتاش كه‌متر بێت له قه‌باره‌ی راسته‌قینه، بۆ نموونه له چێشتخانه‌كان، ئه‌گه‌ر داواش نه‌كه‌یت، ئه‌وان پێشكه‌شت ده‌كه‌ن.