ئوسترالیا: پشتگیریی لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین

K24- هەولێر
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پشتگیریی لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فەلەستین دەبەخشێت کە لەگەڵ پشتیوانیی چارەی دوو دەوڵەتیدا یەک دەگرێتەوە. ئه‌لبانێز راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگیان به به‌ڵێ داوه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سیتن و ئه‌وان پشتگیریی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
ئەو سەرۆکوەزیرانە گوتی: "ئێمه ده‌نگمان به به‌ڵێ دا، پێمان وایه چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب كه ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چاره‌ی كێشه‌ی ناوچه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ڕای ئوستورالیا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سه‌ركۆنه‌ی حه‌ماس و هێرشه‌كه‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ین و پێداگریی ده‌كه‌ین كه ده‌بێت بارمته‌كانی ده‌ست حه‌ماس ئازاد بكرێت".
لای خۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی له سنوورەکانی ساڵی 1967ـی کرد، بۆیە بڕیارنامەكه هاوتەریب بوو لەگەڵ ئەوەی فەڵەستینییەکان شانبەشانی ئیسرائیل، مافی ژیانیان لە ئاشتی و ئاسایش‌دا هه‌بێت، له‌چوارچێوه‌ی سنوورەکانی ساڵی 1967.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس