پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە
K24 - هەولێر
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێك، دوو مەبەستی هەبوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه‌ی 2024؛ بەڵام تاوەکو ئێستا نە سەرۆکەکە هەڵبژێردراوە و نە هەمواریی بودجەش ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.
پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خشته‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراق مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە، لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان پێناچێت به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بتوانرێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خشته‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پشووی وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مان، ڕائید مالیكی، ئەندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، پشووی وه‌رزی یاسادانان ده‌ستی پێ كردووه و له 9ی حوزه‌یران وه‌رزی دووه‌می یاسادانان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت، له حاڵه‌تی ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان ناردنی خشته‌ی بودجه، ئه‌وكات دانیشتنی نائاسایی بەڕێوە دەبەن.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كه پشكی سوننه‌كانه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگەیاندووە، پێویسته كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێته‌وه. سێ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سووننه‌ش سیاده، عه‌زم و حه‌سمی نیشتمانیش پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن، تا ئێستا چوار جار هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش و رژدبوونی شیعه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ؛ وایكردووه پۆسته‌كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ببرێت.
هاوكات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خشته‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، محه‌ممه‌د نووری، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاربوو خشته‌ی بودجه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی كورتهێنان له‌ناو بودجه كه زیاتر له 80 ترلیۆن دیناره؛ پرۆسه‌كه دواخرا.
ماوه‌ی پێنج مانگە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2024 دواكه‌وتووه، کە گەورەترین کورتهێنانی لە مێژووی عێراق له‌خۆ گرتووه و گه‌یشتووه‌ته 228 تریلیۆن دینار و کورتهێنانه‌كه‌شی زیاتر لە 80 تریلیۆن دیناره؛ بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م بودجه زه‌به‌لاحه ئاسته‌نگ بۆ حكوومه‌ت دروست بكات و كێشه‌ی دارایی و ئابووری ڕووبه‌ڕووی وڵات بكاته‌وه.