باسم عه‌وادی: كۆتاییهێنانی كاره‌كانی یونامی له‌سه‌ر داواكاری عێراق بووه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتاییهێنانی كاره‌كانی یونامی، له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق بوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، حكوومه‌تی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین دۆسییه‌ی سیاسیی هاوشێوه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ساڵانێكه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام له ئێستادا رۆڵێكی به‌رچاو له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت.
عه‌وادی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له مانگی ئاداری رابردوو به‌هۆی هه‌بوونی سه‌قامگیری له عێراق داوامانكرد كاره‌كانی یونامی له عێراق كۆتایی پێبهێندرێت، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی یونامی له عێراق دا تاكو بڕیار له‌باره‌ی ویستی عێراق تایبه‌ت به كۆتاییهێنان به كاره‌كانی یونامی له عێراق بدات.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی: "عێراق پێشوازی له لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، تاكو ئێستا 250 دیداری له ته‌واوی عێراق بۆ رێكخستوون، لێژنه‌كه راپۆرتێكی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رزكردووه‌ته‌وه، تێیدا باسی له به‌ره‌و پێشڤه‌چوونه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك كرد، بۆیه یونامی ده‌ست ده‌كات به كۆتاییهێنان به‌كاره‌كانی تا هاوینی ساڵی 2026 به یه‌كجاره‌كی، به‌ڵام عێراق پێی خۆشه له ساڵی 2025 كاره‌كانییان كۆتاییان پێبهێنرێت.
عه‌وادی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، حكوومه‌تی عێراق چه‌ندین هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان ناوه، له‌وانه رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه هه‌ستیاره‌كانی هاوشێوه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌منی له كه‌ركووك و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش هه‌ڵسوڕێنه‌ریی كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، عێراق، وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هەمیشە پابەند دەبێت بە میساق و مەبەستە بەرزەکانی ئه‌و رێكخراوه.
دكتۆر عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردبوو، له به‌شێكیدا ئاماژه به‌وه كراوه، شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوبکرێتەوە، كه له نامه هاوپێچه‌كه‌دا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كرێت، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان راده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته‌وه.
له نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، حكوومه‌تی عێراق هه‌موو هاوكارییه‌ك له پێناو به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كردووه.
رۆژی 6ی شوباتی 2024، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، گوتارێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکێش‌کرد و رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئاداری 2024 بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکەم جێدەهێڵم.