ئه‌سه‌د ناوه‌ڕاستی ته‌ممووزی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا دیاری كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی دیاری كرد؛ هاوكات ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تن و ئاواره‌ی وڵاتانن، ناتوانن به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024) به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا ده‌ركرد و ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه دیاری كرد.
ئه‌مه چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه كه شه‌ڕی ناوخۆیی لێ به‌رپا بووه. به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی دیمه‌شق بۆ ده‌رچوون له گۆشه‌گیری دیپلۆماسی كه ماوه‌ی چوارده ساڵه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا‌ن و چه‌ندان ملیۆن ئاواره‌ی سووری له وڵاتان، ناتوانن به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت و به سیناریۆ و شانۆ ناوی ده‌به‌ن.