ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌فغانستان گه‌یشته 311 كه‌س
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌فغانستان به‌رزبووه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری ده‌دات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024)، بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌فغانستان كه به‌هۆی لێزمه باران روویدا، گه‌یشته 311 كه‌س.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه روونیشیكرده‌وه، ئاماره نوێكه، له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ هه‌ینیش نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی لە باکووری ئەفغانستان دا و ڕایگه‌یاندبوو، بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە دەیان کەس مردوون و دەیان ناوچەش نوقمی ئاو و قوڕ و لیتە بوونە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، لە ولایەتی بەغلان و ناوچەکانی دەوروبەریی باکووریی ئەفغانستان، لە ئەنجامی لێزمە باران و لافاوەوە لە دووشەممەی ڕابردووەوە تاوەکوو ئێستا سه‌دان کەس مردوون و بەشێک لە قوربانییەکان تەرمەکانیان نەدۆزاونەتەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاندبوو، چەندین خانوو لە چەند ناوچەیەکی جیا بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و بەهۆی نەبوونی ئامێر و کەلوپەلی تایبەت و پێویست، ناتوانرێت تیمەکانی فریاکەوتن خەڵکی لێقەوماو ڕزگار بکەن.