سوپای رووسیا کۆنترۆڵکردنی شەش گوندی له ئۆکرانیا راگەیاند

K24 – هەولێر:
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە هەرێمی خارکیڤ لە نزیک سنوورەکانی رووسیا، هەریەک لە گوندەکانی، بۆریسیڤکا، ئۆگیرتسێڤێ، پلێتێنیڤکا، پیلنا و ستریلێچایان کۆنترۆڵکردووە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێمی دۆنێتسک گوندێکی دیکەشیان بە ناوی کێرامیک کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویکردن بەردەوامن.
سوپای رووسیا لە مانگی شوباتەوە لە چەند ناوچەیەک لە ئۆکرانیا پێشڕەویکردووە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 گوندی کۆنترۆڵکردوون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.