پزیشکێکی ڤێتێرنەری: رێژه‌ی مرداربوونه‌وه له‌نێو نه‌وره‌سه‌كانیی دەریاچەی دوکان ئێجگار به‌رزه

K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە نەوڕەسەکانی دەریاچەی دوکان تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون و پزیشکێکی ڤێتێرنەری له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نەخۆشیەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و هێلکە و بێچوەکانیشیان لەناو دەچن و رێژه‌ی مردنیش له‌نێویاندا به‌رزه.
دکتۆر هانا خدر پزیشكی ڤێتێرنەری له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024)، كه چووینه شوێنی رووداوه‌كه، بینیمان نه‌خۆشییه‌كه خێرا به‌ناو نه‌وره‌سه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئێمه به پێویستمان زانی چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ تاقیگه‌كه‌مان وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی پشڕاستی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ینه‌وه و خێرا بگه‌ین به چاره‌سه‌ر.
ئه‌و پزیشكه راشیگه‌یاند، رێژه‌ی مرداربوونه‌وه له‌نێو نه‌وره‌سه‌كاندا ئێجگار به‌رزه، هێله‌كانیشیان به خێرایی له‌ناو ده‌چن.
بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون و لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی ڕاپەڕین پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.