دانا خدر: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤ به‌تایبه‌تی منداڵان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
پرۆفیسۆرێكی ئاو و ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له خواردن و ئاژه‌ڵان و ڕووه‌ك كردووه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی ئایاری 2024) دانا خدر، پرۆفیسۆر و ئاو و ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤ به‌تایبه‌تی منداڵان هه‌یه.
دانا خدر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، منداڵانی پارێزگاكانی خوارووی عێراق له قوتابخانه‌یه‌كدا له هه‌ر پێنج منداڵ، سێیان ئاوی خاوێنیان پێ ناگات.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، نه‌بوونی ئاوی خاوێن هۆكاره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه له ناو منداڵانی عێراقدا.
ناوبراو گوتیشی، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هۆكاره بۆ به‌هه‌ڵمبوونی ئاو، به‌هه‌ڵمبوونی ئاویش واته كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاویش واته به‌بیابانبوونی چه‌ندان ناوچه‌ی جیاواز به‌تایبه‌ت خوارووی عێراق و ده‌بێته هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیا.