نێچیرڤان بارزانی و لەتیف رەشید گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كردەوە.
ئەمڕۆ شه‌ممه (11ـی ئایاری 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سه‌رۆکكۆمارى عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە جێگرانى سه‌رۆك، ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرايه‌وه.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوە کرد، کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌کردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگيى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگيرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر و به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوايين سەردانی بۆ کۆماری ئیسلاميی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا خسته ڕوو.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.