سەیف نائیلی: دیوانییە یەکێکە لە پارێزگا هەژارەکان و زۆرینەی پرۆژە وەزارییەکانی وەستاون

سەیف نائیلی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە
سەیف نائیلی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە

K24 – دیوانییە:

دیوانییە دووەم هەژارترین پارێزگای عێراقە و بەدەست خراپیی ژێرخان و وەستانی زۆرینەی پرۆژەکانییەوە  دەناڵێنێت، خەڵكی دیوانییە دەڵێن: بەردی بناغەی پڕۆژەکان وەکو گۆڕی پیاوچاکانی لێهاتووە و حکوومەت ئەرکی خۆی جێبەجێنەکردووە.

وائل لەیسی، هاووڵاتی، رایگەیاند، داوا لە حکوومەتی خۆجێی دەکەین، چارەسەرێک بۆ پڕۆژە کەڵەکەبووەکان بدۆزێتەوە، بەهۆی نەبوونی چاودێری بەردی بناغەی پڕۆژەکان وەکوو گۆڕی پیاوچاکانی لێهاتووە، پێویستە کۆمپانیا جێبەجێکارەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی زیا ئەلموهجە، دەڵێت: هەر جارە و ژمارەیەک پڕۆژە رادەگەیەنن، بەڵام دوای ماوەیەک دەبن بە پڕۆژەی کەڵەکەبووی شکستخواردوو، بەردی بناغەی دادەنێن و دەبێتە گۆڕی پیاوچاکان، بۆچی، چونکە پڕۆژەکان شکستخواردوو و کۆمپانیای ناڕەسەن بەجێی دەگەیەنن، چەندین ملیاریشی لێ خەرج دەکەن، پڕۆژەکانیش لە سەرجەم کەرتەکانن و کاریگەریی نەرێنیان لەسەر واقعی شارەکە درووستکردووە".

لای خۆیەوە سەیف نائیلی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە گوتی: دیوانییە لە پارێزگا هەژارەکانە، زۆرینەی پرۆژەکان پڕۆژەی وەزارەین و 25%  بۆ 30 وەستاون، وەستانەکە بەهۆی نەبوونی پارە یاخود بوونی گرفتێک لە رێکارە وەزارییەکان دەگەڕێتەوە، رێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکانیش کەمە، بەشێوەیەک لە نێوان % 30 بۆ 40 دایە، ئەم داتایانە بە فەرمی بەرزکراونەتەوە و دیدارێکمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبوو بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە".

چەندین پڕۆژە لە چاوەڕوانیی یەکلاییکردنەوەیانن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نازانرێت ئاخۆ حکوومەت ژیانیان بەبەردا دەداتەوە و یاخود هەروا بە مردوویی جێان دەهێڵێت.

Fly Erbil Advertisment