سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

K24 - هەولێر 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان دەکەنەوە. 

ئەمرۆ یەکشەممە، 12-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، جەخت لەوە کرایەوە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: "لەگەڵ بەڕێز عەبدولـلـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان".


 

Fly Erbil Advertisment