لە ئیندۆنیزیا لە ئەنجامی لافاو 41 کەس مردن

K24 - هەولێر
بەرپرسێکی باڵای دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتی ناوخۆیی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە لە دوورگەی سوماترا لە ڕۆژئاوای ئیندۆنیزیا بۆ 41 کەس مردن و 17 ـی دیکەش بزرن.
ئیلهام وەهاب، بەرپرسێکی باڵای دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتی ناوخۆیی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 37 حاڵەتی مردنمان تۆمار کرد، بەڵام سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژماری مردووەکان و گەیشتووەتە 41 کەس وتاکو ئێستە 17 کەسیش بزرن.
کارەساتەکە لە پارێزگاکانی ئاگام و تاناه دەتار لە ڕۆژئاوای دورگەی سوماترا ڕووی داوە، کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بارانێکی بەخوڕ بەسەر ناوچەکەدا باریوە و بەهۆیەوە لافاوێکی کتوپڕ لە چیای مەرابیەوە، کە شاخێکە گڕکانییە، شۆڕ بووەتەوە و زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە.
عەبدولمەهاری، گوتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی دوورگەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە پارێزگای تانا دەتار 84 ماڵ و 16 پرد و دوو مزگەوت زیانیان بەرکەوتووە، جگە لە 20 هێکتار کێڵگەی برنج.