دەزگای ئاسایشی هەرێم: گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیی بەمرۆڤ دەستگیرکرا

K24 - هەولێر

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپول" گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیی بە مرۆڤ دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاریی هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپول" بە فەرمانی دادوەر، توانرا  ڕۆژی 12-5-2024 گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیر بکات و ڕادەستی یاسا کرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتیان هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی  و سەقامگیریی بۆ هەمووان.

ئێستە تۆمەتبار بە ماددەی 5 لە یاسای ژمارە 28ـی ساڵی 2012 دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.