یادی شه‌هیدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای پارتی له قه‌ره‌چووغ كرایه‌وه
K24 - هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بەشکۆوە یادی شەهیدانی کارەساتە تیرۆرستییە خوێناوییەکەی بەردەم بارەگای لقی23ـی قەرەچووغی پارتی کرایەوە.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی ئایاری 2024)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەکە، لە هۆڵی شەهیدان لە بارەگای لقی23ـی پارتی، یادی (17)ساڵەی کارەساتە تیرۆرستییە خوێناوییەکەی (13ـی ئایاری 2007)ـی لە ژێر ناونیشانی "ئەو ڕۆژەی قەرەچووغ خوێنی لێ دەچۆڕا" کرایەوە.
رۆژی (13ـی ئایاری 2007) لە هێرشێکی خۆکوژی تیرۆریستی‌دا بۆ سەر بارەگای لقی 23ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور و قائیمقامیەت و بەرێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و هاتووچۆی ئه‌و قه‌زایه‌ی کردە ئامانج و (37) کەس لە پێشمەرگە و کادیرانی پارتی و پۆلیس و کارمەندانی حکومه‌ت و هاووڵاتییانی سڤیلی قەزاکە شەهید بوون و نزیکەی (130) کەسی دیکەش برینداربوون.