جووتیارێكی كورد: په‌ڵكانه بووه‌ته سه‌ربازگه و سوپای عێراق ناهێڵێت جووتیاران دروێنه بكه‌ن

K24 - كه‌ركووك:
جووتیارانی كورد له په‌ڵكانه له چوارچێوه‌ی وه‌رزی دروێنه‌دا خه‌ریكه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده له گوندی په‌ڵكانه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابن و رێگری له جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن تاكو دروێنه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن.
هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده له گوندی په‌ڵكانه خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و پابه‌ند نیین به بڕیاره‌كانی به‌غدا، كه به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، فه‌رمانی به فیرقه‌ی هه‌شت و فه‌رمانده‌یی ئۆپرسیۆنهكانی كه‌ركووك كراوه، رێگه به جووتیارانی كورد له په‌ڵكانه بده‌ن، دروێنهكانیان بكه‌ن، جوتیارانی كوردیش چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ن.
هێمن ده‌لۆ گوتیشی: تاكو ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كان له په‌ڵكانه ماون، خیوه‌تی عه‌ره‌به هاورده‌كانیش له ته‌نیشتی هێزه‌كانه، به گوته‌ی جووتیارانی كورد ئه‌م هێزه‌ی له پهڵكانهن، بۆ پاراستنی عه‌ره‌بی هاورده هاتوون، بۆیه نێوه‌ندگیری ناكه‌ن، به‌ڵكو لایه‌نگری ئه‌وان ده‌كه‌ن و بڕیاره‌كانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
ده‌شڵێت، تاكو ئێستا دۆخی په‌ڵكانه وه‌كو خۆیه‌تی، كوردیش به‌ری پێشه‌وه‌یان له عه‌ره‌بی هاورده گرتووه، ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بن، جووتیارانی كورد ده‌ڵێن، ده‌غڵ و دانی خۆمان ده‌دوورین و چی رووده‌دات، با رووبدات.
نوێنه‌ری جوتیارانی سنووره‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دۆخی په‌ڵكانه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، ئه‌و بڕیاره‌ی كه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ دروێنه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جووتیارانی په‌ڵكانه هاتووه، سوپا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكات، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك.
ئه‌و جوتیاره ده‌شڵێت، سوپا ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك مه‌رج به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت، ئێمه جگه له جێبه‌جێكردنی یاسا، هیچ مه‌رجێكمان قبووڵ نییه.
ده‌شڵێت، حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق مادده‌ی 140ـیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه كێشه‌كان تاكو ئێستا وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جوتیارێكی دیكه‌ی په‌ڵكانه ده‌ڵێت، په‌ڵكانه بووه‌ته سه‌ربازگه و ئیسراحه‌تیان بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه نه‌هێشتووه.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کردووە و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، 29ـی نیسانی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کراوە.