چین.. تیمێكی کوردستان24 به‌شداری له‌ چەند سیمینار و مەشقێکی مێدیایی ده‌كات

ئالان زه‌ندی/ K24 - چین:

چەند سیمینارێک و مەشقێکی مێدیایی لە پەکینی پایتەختی کۆماری چین ئەنجام دەدرێت، کە لەناو چوار مێدیاکار لەسەر ئاستی عیراق پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی کوردستان24 بەشدارن.

ئه‌و سیمینار و مه‌شقه‌ مێدیاییانه‌ کە لە لایەن پەیمانگەی توێژینەوە و ڕاهێنانی نەتەوەیی و پیشەیی مێدیا و ئیدارەی تەلەڤزێۆنی کۆماری چین ڕێک خراوە، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی کێشوەری ئاسیا، ئەفریقا، ئەورووپا و ئەمه‌ریکای لاتین به‌شداری ده‌كه‌ن.

ئەو سیمینارانە بۆ کەسانی ئیداری و شارەزای مێدیا و پەخش بۆ وڵاتانی سەر ڕێگای ئاوریشمی ڕێک خراوە.

له‌ سیمینارەکاندا کە لە لایەن (zhao mengjie) جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگەو جێگری وەزیری مێدیایی کۆماری چین پێشکەش کرا مێژووی مێدیا و tv  و  radioـی چین و گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی مێدیا و کولتوور و فەرهەنگی ئەو وڵاتە خرایه‌ ڕوو.

دواتر لە لایەن جێگری بەرێوەبەری گشتی و تۆڕی فراوانی چین، باس لە tv, radio, internet ـی چین کرا.

هەروەها باس لە هەواڵی ساختە و چۆنیەتی ناسینەوە و دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی هەواڵ و کاریگەری و پڕوپاگەندەی مێدیایی کرا.

تیمی کوردستان24 لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی چین له‌ هه‌ولێر، لە پەکینی پایتەختی چین بەشداری لە سیمینار و چەند مەشقێکی مێدیایی و كولتووری و فەرهەنگی کۆماری چین دەکەن.

5
867
67
978
78
90
Fly Erbil Advertisment