نادیه موراد له زانکۆی ئەمه‌ریکیی واشنتۆن خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتویی ته‌واو كرد

K24 - واشنتن:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، نادیه موراد چالاکوانی مافی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2018، خوێندنی زانكۆی به‌سه‌ركه‌وتوویی له زانکۆی ئەمه‌ریکیی واشنتۆن ته‌واو كرد.
دوای چوار ساڵ له خوێندن، نادیە موراد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمەڵناسی وه‌رگرت.
جگه له خوێندنیش له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا، نادیه موراد سه‌رقاڵی داکۆکیکردن له مافه‌كانی مرۆڤیش بووه.
نادیە موراد دانیشتووی شه‌نگال بوو، یەکەم کەس بوو لە خێزانەکەی قۆناغی ئامادەیی خوێندووه، بەڵام خوێندنەکەی بەهۆی هێرشی دڕندانه‌ی داعش و کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه تیرۆرستییه‌وه بۆ ته‌واو نه‌كرا و له‌لایه‌ن دا‌عشه‌وه ڕفێندرا و كرا به كه‌نیزه‌ك.
دوای ئه‌وه‌ی لە ساڵی 2014 نادیه موراد لە ده‌ستی داعش ڕزگار كرا، توانی ده‌ست به خوێندنه‌كه‌ی بكاته‌وه و خەونه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
له مه‌راسیمی ده‌رچوونی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشنتن، نادیە موراد گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر تایبه‌ته بۆ من، من لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێم لە گوندی کۆچۆ دەستم بە خوێندنی ئامادەیی کرد، هەموویان خولیای خوێندن بوون، بەڵام کەم کەسیان لە كۆمه‌ڵكوژی داعش ڕزگاریان بوو، ئەوان نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا منی تێدام، داعش ئه‌وه‌ی ئازیز بوو بۆ من له خێزانەکەم، هاوڕێکانم و نیشتمانەکەم بردی، بەڵام خوێندنەکەم شتێکە کە هەرگیز نەیانتوانی لێم ببات و بڕوانامەکەم بەکاردەهێنم بۆ په‌ره‌پێدان به کارە مرۆییەکانم".