عه‌بدولئیلاهـ مشعان: مه‌حموود مه‌شهه‌دانی له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌سندكراوه

K24 - هەولێر:
جێگری سکرتێری پارتی ئاراسته‌ی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه؛ ده‌شڵێت، نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی ئایاری 2024) عه‌بدولئیلاهـ مشعان، جێگری سکرتێری پارتی ئاراسته‌ی نیشتمانی (الاتجاه الوطنی) لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمای عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كاندیدێكی باشه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و تێبینییانهی له‌سه‌ر نییه كه ده‌بنه كۆسپ له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی.
عه‌بدولئیلاهـ مشعان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی ته‌قه‌دوم تا ئێسته هۆكار بووه بۆ هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه پێی وایه خاوه‌نی هه‌ژموونی په‌رله‌مان ئه‌وانن.
جێگری سکرتێری پارتی ئاراسته‌ی نیشتمانی گوتیشی، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كه له لایه‌ن حه‌لبووسییه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، له لایه‌ن شیعه‌كانیشه‌وه په‌سند كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی مه‌به‌ستیه‌تی به جۆرێك له جۆره‌كان له سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتگیری له مه‌شهه‌دانی ده‌كات.
ڕۆژی دووشەممە، 13-05-2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 18ـی ئایار، وەکو ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ (جێگرەوەی حەلبووسی) دیاری کراوە.
ڕۆژی 18ی نیسانی ڕابردوو، شەعلان کرەیم، كاندیدی پارتی تەقەدوم لە كاندیدی پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کشایەوە، دواتر 74 پەرلەمانتاری نزیك لە پارتی تەقەدوم بەفەرمى داوایان کرد پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەى ڕێگە بدات كەسێكی دیکە خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی هه‌مواریی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ڕه‌ت ده‌كاتەوە.
نزیكەی شەش مانگە ئەو پۆستە چۆڵە، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لە 14ى کانوونى دووەمی ئەمساڵ، نەیتوانى ئەو پۆستە یەکلایی بکاتەوە، دەنگدان بۆ دیاریکردنى سەرۆک گەیشتە گەڕى دووەم و ڕاگیرا. ڕکابەرییەکە لە نێوان شەعلان کرەیم، كاندیدی تەقەدوم، لەگەڵ سالم عیساوى، كاندیدی هاوپەیمانیى سیادە و مەحموود مەشھەدانی، كاندیدی ھاوپەیمانی عەزم مایەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین جار ئۆباڵی هەڵنەبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان خستووەتە ئەستۆی لایەنە سوننەکان و دەڵێن، دەبێت سوننەکان بەرپرسیارێتیی هەڵنەبژاردنی سەرۆکێکی نوێ هەڵبگرن.
ڕۆژی 07-05-2024، چوارچێوەی هەماهەنگی ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتی دایە سوننەکان لەسەر پرسی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێڕاق ڕێک بکەون، بە پێچەوانەوە لە پەرلەمان ئەو بەرکەوتەیە یەکلایی دەکەنەوە.