بوومەلەرزەیەک باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی هەژاند

K24 - هەولێر
دەستەی گشتی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە هێزی چوار پلەی ڕێختەر باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی هەژاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەستەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری 2024، بوومەلەرزەیەک بە هێزی 4 پلەی ڕێختەر بە دووری 34 کیلۆمەتر باشووری ڕۆژهەڵاتی مەندەلی لە سنووری پارێزگای دیالەی هەژاندووە، چەقی بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی 12 کیلۆمەتری زەوییەوە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی نەبووە و لەلایەن هاووڵاتییانیشەوە هەستی پێ نەکراوە.