ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی جیهان بۆ 76 ملیۆن کەس بەرز بووەتەوە

ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی جیهان بۆ 76 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی جیهان بۆ 76 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە

K24 - هەولێر:

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ناوەندی تۆماری ئاوارە ناوخۆییەکان لە جنێڤ، تاکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو (2023)، ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی جیهان بۆ 76 ملیۆن کەس بەرز بووەتەوە.

ئەلێکساندرا بێلاک، بەڕێوەبەری ناوەندە سویسرییەکە ئاماژە بەوە دەدات، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستی نوێی مەترسیدارمان بەدی کردووە کە خەڵک لە ئەنجامی ململانێ و توندوتیژییەوە ناچاربوون ناوچەکانیان بەجێ بهێڵن.

جەختی لەوەش کردەوە، بەردەوامی ئەو ململانێ و توندوتیژییانە وای کردووە، ملیۆنان کەس لەو ئاوارانە نەتوانن بگەڕێنەوە زێد و ناوچەکانیان و ژیانی ئاساییان دەست پێ بکەنەوە.

هەر بەگوێرەی ئاماری ناوەندەکە، شەڕ و پێکدادانەکان لە سوودان، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و کەرتی غەززە، نزیکەی دوو لەسەر سێی ژمارەی ئاوارە ناوخۆییە نوێیەکانی ئەمساڵن.