ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا داوای خانه‌شینكردنی پارێزگاری ئه‌و شاره ده‌كه‌ن
K24- هەولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا داوایه‌ك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، داوای خانه‌نشینكردنی پارێزگاری ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، 17 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی خزمه‌تی عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌له‌وی پارێزگاری به‌غدا، داوای خانه‌نشینكردنی ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌هۆی ڕۆڵی چاودێریی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا و به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌روه‌ك له ده‌ستووری عێراقدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پارێزگار و قایمقام و شاره‌دار، هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان خانه‌شین ده‌بن.
به‌پێی یاسای خانه‌نشینی عێراق، فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێت، پارێزگاری به‌غداش ته‌مه‌نی 65 ساڵه و ته‌مه‌نی وه‌زیفی تێ په‌ڕاندووه.
رۆژی (5ـی شوباتی 2024) ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای بەغدا کۆبوونەوە کە لە کۆی 53 ئەندام، 44 ئەندام ئامادەبوون کە هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و بە دەنگی 39 ئەندامی ئەنجوومەن، عەمار قەیسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا کە لە هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی.
دواتریش عەبدولموتەڵب عەلەوی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە 52 دەنگ بە پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردرا.