زیاتر له‌ سێ هه‌زار ئاگر له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا له‌ عێراق كه‌وتونەته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی عێراق لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا به‌راورد به‌ دوو ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 36% کەمی کردووە.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 14ـی ئایاری 2024) به‌ڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دووپاتی کردەوە، ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی عێراق لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، واته‌ ساڵانی 2023 و 2022 به‌ ڕێژەی 36% کەمی کردووە.

به‌ڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ژمارەی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌كان لە ماوەی ئەم ساڵدا زیاتر له‌ سێ هەزار بوونه‌، لەکاتێکدا ژمارەی ڕووداوەکان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا چوار هەزار و 400 ڕووداو بوونە.

Fly Erbil Advertisment