ڤیان ده‌خیل: به زۆر ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال جینۆسایدێكی نوێیه

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت شنگال ئارام و سه‌قامگیر بێت؛ ده‌شڵێت، پێویستە ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان و شنگالییه‌كان كرا، دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به زۆر ناردنه‌وه‌ی ئێزدی و شنگالییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان كه تا ئێسته نائارام و ناسه‌قامگیره، جینۆسایدێكی نوێیه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به مه‌به‌ست و ئامانجێكی سیاسی ده‌یه‌وێت كه‌مپه‌كان دابخات و ئه‌و بابه‌ته وه‌كوو ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی تۆمار بكات.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، هیچ خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانییه‌ك له شنگال و سنووره‌كانی نییه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه لێیان.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی 157 هه‌زار كه‌س له 23 كه‌مپدا نیشته‌جێن، هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تیی ئاواره‌كانی شنگال ده‌كات.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وەش كردووه، "به‌ربه‌ستی گه‌وره له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگالییه‌كان ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت وه‌ك پێویست قه‌ره‌بووی نه‌كردوونه‌ته‌وه، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ش پشتگوێ خراوه و دۆخی تەناهی شاره‌كه‌ش سه‌قامگیر نییه، ده‌یان گرووپ و میلیشیای چه‌كدار له‌ناو شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری بڵاو بوونه‌ته‌وه، بۆیه نائارامی وای كردووه، به‌شی زۆری ئاواره‌كانی شنگال ژیانی ناو كه‌مپه‌كانیان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان پێ باشتر بێت".
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان، ساره سه‌نبه‌ر، توێژه‌ری عێراقی له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئەوەی خستووەتە ڕوو، زۆربه‌ی شنگالییه‌كان له ساڵی 2014ـه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا دەژین، ئێستە مافی خۆیانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان؛ به‌ڵام ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆویستانه بێت لە پاراستنی ژیان و ماڵیان دڵنیا بن. جگە لە دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كانیان، بۆیه مەترسی ئەوە هه‌یه حكوومه‌ت به‌م بڕیاره‌ی دۆخێكی خراپتریان بۆ بخوڵقێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 10 ساڵ بەسەر ئاوارەبوونی دانیشتووانی شنگال و ناوچەکانی سوننەنشینەکان بۆ هەرێمی کوردستان تێ دەپەڕێت. دانیشتووانی ئەو ناوچانە لەبەر مەترسییەکانی داعش ئاوارەبوون، بەڵام ئێسته بە هۆی جیا جیا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە ئامادەیه هاوکاریی حکوومەتی فیدراڵ بکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بەو مەرجەی زامنی سەقامگیری ناوچەکانیان و مافەکانیان بکرێت.
دوای تێپەڕینی چوار ساڵ، هێشتا حکوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کە بەجێبەجێکردنی دەکرێت دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە و شنگال و گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئاوەدان بکرێنەوە.
هەروەها بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ڕێگریی لە گەڕانەوەیان دەکرێت بۆ ناوچەکانی شنگال و ناوچەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا. ئەو گوژمەیەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان تەرخان دەکرێت بۆ زەمینەسازیی لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لە لایەن گرووپە دەسەڵاتدارەکانەوە بۆ بەرژەوەندیی کەسیی بەکار دەهێندرێت.