پاراستنی ژینگە له ده‌ڤه‌ری بارزان بووەتە کەلتوور
K24 - هەولێر
ده‌ڤه‌ری بارزان بووەته نموونه‌یه‌كی دیاری ژینگه‌پارێزیی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه به شێوەیەکی گشتی.
لە دەڤەری بارزانی دۆستایه‌تی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه كێویه‌كان ڕیشه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كی هه‌یه. لە دەڤەرەکە زیان گه‌یاندن به‌كێویه‌كان هێڵی سووره. له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتنیان و زیان به‌ركه‌وتنیان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌ركی چاره‌سه‌ریان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
ئیبراهیم شێروانی، چالاكوانێکی دەڤەری بارزانە و ئاماژە بەوە دەدات، " ژینگه‌پارێزیی لەناو خەڵکی ئەم دەڤەرە بە گەورە و بچووکەوە بووەتە کەلتوور و هەست بەوە دەکەن ژینگەپارێزیی پێویستی بە چەک نییە و خۆیان دەیپارێزن، پەرە بە ژینگە کە دەدەن بۆ ئەوەی باشتر و جوانتر بمێنێت لە دارستان و هەمیش ئاژەڵ و باڵندەی کێوی زۆر گرنگی بە ژینگە پارێزی دەدەن".
زیان گه‌یاندن به ئاژەڵە كێوییه‌كان لە دەڤەری بارزان هێڵی سوره، له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتنیان و زیان به‌ركه‌وتنیان؛ هاووڵاتییان ئه‌ركی چاره‌سه‌ریان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و دواتریش ده‌یانێرنه‌وه بۆ نێو ژینگه؛ ئەمە كەلتوورێكه و ده‌كرێت بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بگوازرێته‌وه.
د. كارزان محەمەد، پسپۆڕی ژینگه باس لە ژینگەپارێزی دەکات و وەکو خۆی دەڵێت، "ئەمە کەلتوورێکە لە بارزان و دەگەڕێتەوە بۆ شێخانی بارزان و بۆ نەوەکانیان شۆڕبووەتەوە. ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەم پرسەدا چاو لە دەڤەری بارزان بکەن، سەردانی دەڤەرەکە بکەن و بە چاوی خۆیان ببینن".
پاراستنی ژینگه و ئاژه‌ڵی كێوی له هه‌رێمی كوردستان به یاسای ژماره 14 مادده‌ی یه‌ك له ساڵی 2022 ڕێكخراوه. كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ل ده‌ستبه‌كاربوونی، ژینگه‌پارێزی كردووەته یەکێک لە كاره له‌پێشینه‌كانی و ئامانجییه‌تی هاوشێوه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان بكاته كەلتوور.