مهسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەداران دەکات

K24 - هەولێر:
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی ڕایدهگهیهنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەداران دەکات.
ئهمڕۆ چوارشهممه 15ـی ئایاری 2024، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس نووسیوویهتی: "سەنتەری شێخ باز م بۆ بەساڵاچووان لە شاری هەولێر کردەوە و خۆشحاڵ بووم کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دروست کراوە".
ههروهها مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: "هیوادارم نموونەی ئەم شوێنانە زۆرتر بن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی تەواوی خێرخوازان و سەرمایەداران دەکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لەم جۆرە بە هاووڵاتیانمان".
ئەمرۆ چوارشەممە، 15-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروست کراوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەر کردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمیانە دروست کراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها داوای کرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.
سەنتەری شێخ باز بۆ بەساڵاچووانم لە شاری هەولێر کردەوە و خۆشحاڵبووم کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دروستکراوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 15, 2024
هیوادارم نموونەی ئەم شوێنانە زۆرتر بن و حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی تەواوی خێرخوازان و سەرمایەداران دەکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لەم جۆرە بە هاووڵاتیانمان.