ئەڵمانیا.. هەڵەی کوردێک دەبێتە هۆی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس

شەمەندەفەر
شەمەندەفەر

K24 – ئەڵمانیا:

هاووڵاتییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی وەرگێرانی گوگڵ لەگەڵ سەرنیشینێکی نێو شەمەندەفەرێکی شاری نۆربێرگی ئەڵمانیا، توشی کێشە دەبێت و پۆلیس دەستگیری دەکات.

ماڵپەڕی دێڵ شپیگی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی باشووری کوردستان، بە شەمەندەفەر لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیاوە بۆ شاری هۆف گەشتی کردووە، لەبەر ئەوەی زمانی ئەڵمانی نەزانیوە، وەرگێرانی گوگڵی بەکارهێناوە و بە عەرەبی نوسیویەتی و وەریگێڕاوەتە سەر ئەڵمانی، دواتر نیشانی سەرنیشینێکی شەمەندەفەرەکەی داوە کە کچێکی گەنج بووە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەدا، گوگڵ بە جۆرێک نووسینەکەی وەرگێڕاوە گوایە ئەو شەمەندەفەرەکە دەتەقێتەوە! کچەکە دەمودەست پەیوەندیی بە پۆلیسەوە دەکات و پۆلیسی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنێک دەست پێ دەکەن و گەنجەکە دەستگیر دەکەن و شەمەندەفەرەکەش دەپشکنن، بەڵام هیچ بۆمبێک و شتێکی گوماناویان نەدۆزیوە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرای کرد، لەکاتێکدا کە پۆلیسەکان شەمەندەفەرەکەیان دەپشکنی هیچ شتێکی گووماناوییان نەدۆزییەوە، بەپێی لێدوانی پۆلیس گەنجەکە دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

گەنجەکە تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی کوردستانە بە زمانی کوردی قسەی کردووە، تەنیا ویستویەتی بزانێت لە کام وێستگە دادەبەزێت، ڕووداوەکەش بووە هۆی دواکەوتی 18 شەمەندەفەری دیکە کە ویستوویانە بە هێڵەکەدا بڕۆن.

Fly Erbil Advertisment