به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی عێراقی ڕاگیرا كه وه‌قفی سوننی سكاڵای دژی تۆمار كردبوو

K24 - هەولێر:
دیوانی وه‌قفی سوننی سكاڵا له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی عێراقی تۆمار ده‌كات كه په‌رله‌مانتارێك تێیدا به خراپە باسی خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدینی كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024) كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی دیوانی وه‌قفی سوننی بڕیاری داوه به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی (نصف الدائرة) كه له كه‌ناڵی ئاسمانی (العهد) پێشكه‌ش ده‌كرێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕاگرتنی به‌رنامه‌كه بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته وای جێبه‌جێكردنه‌وه.
له لای خۆیه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننی ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق كردووه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌بێت گوتاری مێدیا و دامه‌زراوه مێیدیاییه‌كان نیشتمانی بن و هه‌مووان له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
پێشتر دیوانی وه‌قفی سوننی سكاڵای دژی به‌رنامه‌كه تۆمار كردبوو كه میوانداریی په‌رله‌مانتارێكی كردبوو و تێیدا هێرشی كردبووه سه‌ر خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین و دیوانی وه‌قفی سوننیش ئه‌مه‌ی به هێرش بۆ سه‌ر سیمبوڵه‌كانی ئیسلام ناو بردبوو.
