سه‌فین دزه‌یی: هەمیشە هەوڵمان داوه پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر هەبێت

K24 – هەولێر:
سه‌فین دزه‌یی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری هەبێت.
دزەیی ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دا و گوتی: لە ئاستی باڵا پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە.
هەروەها گوتیشی، هیوادارین کێشە و لێکنەگەیشتنەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارە بکرێن.
ڕۆژی 05-05-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوه‌ريى شاندێك سه‌ردانى تارانی كرد.
شاندەکە، لە جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێك هاتبوو.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆیان كرد.