فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف: داعش ڕێكخراوێكی ئایدۆلۆجییه و وه‌ك هزر و ئایدۆلۆجیا ده‌مێنێته‌وه

K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش ئێسته پشت به ڕووحییه‌تی ئایدۆلۆجیا ده‌به‌ستێت و پشت به پاره نابه‌ستێت؛ ده‌شڵێت، داعش بۆ چه‌ندان وڵات و كیشوه‌ری جیهان كشاوه، كه دواترینیان چالاكییه‌كی تیرۆریستی بوو له مۆسكۆ و ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024) فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف، شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌وانه به هه‌ڵه‌دا چوونه كه ده‌ڵێن داعش كۆتایی پێ هاتووه، به‌ڵكوو شانه‌كانی به زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش ڕێكخراوێكی ئایدۆلۆجییه، بۆیه به‌رده‌وام وه‌ك هزر و ئایدۆلۆجیا ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داعش له هه‌ندێك پرۆسه‌دا لاواز بووه و كۆنترۆڵی له ده‌ست داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌ك ئایدۆلۆجیا ماوه‌ته‌وه.
فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف باسی له‌وه‌ش كرد، داعش ساڵی 2014 كه ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌ینه‌وادا گرت، كۆنترۆڵی لقی بانكیی عێراقی له شاره‌كه‌دا گرت و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست کەوت، كه ئه‌مه تا ئێسته‌یش به‌شێكه له سەرچاوەی پارەداربوونی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، چه‌ندان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی داعش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه و چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
شه‌وی 13ـی ئایاری 2024، لە پارێزگای سەڵاحەددین بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە، ژماره‌یه‌ك سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراقی کوژران و بریندار بوون.
دواتر وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی عەقید ڕوکن خالید ناجی، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای پیادەی 93، فیرقەی پیادەی 21 و چەند سەربازێکی لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر هێزەکانیان لە گوندی (الاسبعيات)ـی نزیک دەشتی عوزێم لە نێوان دیاله و سەڵاحەددین ڕاگەیاند.
هاوكات داعش لە قۆڵێکی دیکەوە لە نزیک ناوچەی (متیبیجە) لە سەڵاحەددین ھێرشیان کرده سەر حەشدی شەعبی و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كان له ڕێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه بوونه.
پێشتریش، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و له ئه‌نجامدا 143 كه‌س بوونه قوربانی.