مەریوان قەرەنی: ئیدارەی خۆجێیی کەرکووک هۆی کێشەی جووتیارانی پەڵکانەیە
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لە سەردانەکەمان بۆ پەڵکانە هەوڵمان داوە دیدگەی جووتیارانی کورد و عەرەب لە یەکتری نزیک بکەینەوە، بەڵام هۆی سەرەکیی کێشەکە ئیداری خۆجێی کەرکووکە.
مەریوان قەرەنی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کیشەی جووتیارانی کورد لە پەڵکانە تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک کەمتەرخەمە و لایەنگرانە لە بەرژەوەندیی لایەنێک بڕیار دەدات.
مەریوان قەرەنی دەشڵێت: لە سەردانەکەمان بۆ پەڵکانە هەوڵمان داوە دیدگای جووتیارانی کورد و عەرەب لە یەکتری نزیک بکەینەوە، بەڵام هۆی سەرەکیی کێشەکە ئیداری خۆجێی کەرکووکە.
هێمن دهلۆ پهیامنێری كوردستان24 له كهركووك ڕایگهیاند، دوای سەردانی شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەڵکانە، ئێستا عەرەبە هاوردەکان خیوەتەکانیان هەڵگرت و جووتیارانی کوردیش دەستیان بە دروێنەی بەرووبوومەکانیان کرد.
ماوەی دوو هەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کرابوو و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد بوو لە سنوورەکە.