یەکێتیی ئەورووپا چرای سەوزی بۆ چاکسازیی لە یاسایی پەنابەریی و کۆچبەریی هەڵکرد

ئاڵای یەکێتی ئەورووپا
ئاڵای یەکێتی ئەورووپا

K24 – هەولێر:

دوای چەندین ساڵ لە دانوستاندن و گفتوگۆ، یەکێتیی ئەوروپا ڕەزامەندیی لەسەر چاکسازیی لە یاساکانی تایبەت بە پەنابەرێتی و کۆچبەریی نیشان دا.

یەکێتیی ئەوروپا دوای چەندین ساڵ لە دانوستاندن و گفتوگۆ، ڕەزامەندیی لەسەر چاکسازیی لە یاساکانی تایبەت بە پەنابەرێتی و کۆچبەریی نیشان دا. بڕیارەکە دوای ئەوە دێت بڕیارە مانگیکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە بچێت کە پێشبینی دەکرێت پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان بەهێزتر بن.

لە دەنگدانەکەدا هەریەکە لە هەنگاریا و پۆڵەندا لە دژی سەرجەم ماددەکان دەنگیان دا. دواجار یاساکە 55%ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا و پەسەند کرا.

چاکسازییە نوێیەکان بریتین لەوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە دیپۆرتکردن خێراتر دەکات، هاوکات پەنابەران و کۆچبەران لە سنوورەکانەوە دەتوانرێن بگیرێن بەر لەوەی بچنە نێو خاکی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.

 

Fly Erbil Advertisment