بلینکن لە یانەیەکی شەوانەی ئۆکرانیا گۆرانی گوت؛ 'ڕەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرێت'

K24 - هەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕەخنەی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گرت و ڕایگەیاند کە ئەو بە خراپی کارەکانی ئەنجام دەدات، گۆرانییەک لە یانەیەکی شاری کیێڤ پێشکەش دەکات لەکاتێکدا جیهان لەیەکتر جیا دەکرێتەوە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی یەکێک لە ڕادیۆکانی ئەمەریکا گوتی، "ئەمە ئەوە نییە کە ئێمە پێویستمانە، ئەو کارێکی زۆر خراپی کردووە لەکاتێکدا جیهان لەیەکتردەترازێت، ئەو گۆرانی دەڵێت".
پێشتر ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، بلینکن سەردانی یانەیەکی مۆسیقای لە کیێڤ کردووە، لەوێ لەگەڵ تیپێکی ناوخۆیی لەسەر شانۆ گۆرانی وتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ مۆسیقاژەنەکاندا گۆرانی یۆنگیان لە ساڵی 1989دا بەناوی Rockin’ in the Free World بە گیتار لێ دا.
لای خۆیەوە دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەوەی بلینکن کردوویەتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕۆژئاوا گرنگی بەو ئۆکراینییانە نادات کە لە بەرەکانی جەنگن و دەیانێرێتە قەسابخانە.