پسپۆڕانی ئه‌منی: ژمارەیەک ده‌زگای هه‌واڵگری هەوڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی داعش دەدەن

حه‌واڵه‌كردنی پاره و پشتیوانی دارایی بۆ شانە نووستووه‌كانی داعش له عێراق، به زه‌نگێكی مه‌ترسیداری دیوی دووه‌می هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق داده‌نرێت. پسپۆڕانی ئه‌منیش پێیان وایه، چه‌ندین ده‌زگای هه‌واڵگریی جیهانی له پشت دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی داعشن.
مه‌ترسییه‌كانی داعش جگه لە هێرش و چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیان، ئه‌و پاڵپشتییه داراییانه‌ی بۆیان دابین ده‌كرێت له پشتیوانیی سه‌ربازیی مه‌ترسیدارترە، به‌تایبه‌تی له ئاستی جیهانیی، کە ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بۆ ئامانجێكی دیاریكراو گه‌وره‌ترین گرووپی به‌كرێگیراویان به‌ناوی داعش پێك هێناوه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌ترسی پاره‌داركردنی چه‌كدارانی داعش، یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حه‌واڵه‌ی دارایی بۆ داعش له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی عێراق سه‌دا 80 كه‌میكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا توندڕەوی کارتێکی نێودەوڵەتییە، کە سوود له دۆخی هەژاری و نەزانی و ململانێكان ده‌بینن، به‌جۆرێكی دیكه داعش داشی ئه‌و دامه‌یه‌یە کە هێزه‌كانی دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه جیۆسیاسییه‌كانیان به‌كاریان دێنن و یارییان پێوه ده‌كه‌ن".
به بڕوای ئه‌حمه‌د به‌رسیم، پسپۆڕی كاروباری ئه‌منی عێراق، ئه‌و پشتیوانییه داراییه‌ی له داعش ده‌كرێت مه‌ترسیداره و چه‌ندین ده‌زگای هه‌واڵگری جیهانی له‌پشته‌وه‌یه. ده‌شڵێت، زیاتر له 60 ناسنامه‌ی جیاوازی بیانی له كه‌مپی هۆلی سووریا نیشته‌جێن، كه‌مپه‌كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین تیمی به‌كرێگیراوی جیهانی ده‌كات.
ئەو پسپۆڕە ئەمنییە ئاماژەی بەوەش کرد، "له پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاره‌كانی عێراق له ژێردەستی داعش، ئاستی پشتیوانی ته‌كنیكی و پێدانی زانیاری و گه‌یاندنی چه‌ك بۆ داعش زیاتر ده‌ركه‌وتن، كه نیشانی دا داعش یاریكه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تییه، ئامانجی بوو دوای كۆتاییهێنان به ده‌وڵه‌تی عێراق، شه‌ڕه‌كه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه بگوازێته‌وه".
گومانه‌كان له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانی داعش له‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌كانی جیهانه‌وه له كاتێكدایه، له‌ناوخۆی عێراق به‌رده‌وام ئه‌و گرووپانه ده‌ستگیر ده‌كرێن کە پشتیوانیی دارایی بە چه‌كدارانی داعش دەدەن، ئه‌م حه‌واڵه‌كردنه‌ش مه‌ترسییه‌كی دیكه‌یه بۆ دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن، كه هه‌ندێكجار له‌بری ئازادكردنی ڕفێنراوێكدا په‌نجا بۆ سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.