سێرگی لاڤرۆڤ: چین وڵاتێکی پێشەنگە لە گەشەپێدانی جیهان و ئەمەش بەلای ئەمەریکاوە گونجاو نییە
K24- هەولێر
سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین کردەوە و ڕایگەیاند، مۆسکۆ و پەکین ڕۆڵێکی گرنیان هەیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە کاروباری جیهاندا.
سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕاشیگەیاند، "چین بووەتە پێشەنگ لە گەشەپێدانی جیهانیی، ئەمەش بۆ ئەمەریکا گونجاو نییە، دەشڵێت: لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانی و دەستەمۆکردنی ڕۆژئاوا ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لە واشتنتن بەهێزتر و کاریگەرتر بێت.
لاڤرۆڤ گوتیشی: لەگەڵ هاوکارە چینییەکانمان بەرژەوەندییەکی بابەتیانەمان هەیە بۆ بەردەوامبوون لە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەستوورێکی جیهانیی دادپەروەرتر و دیماکراسیتر.
دەشڵێت: "هاوپەیمانی زۆرمان هەیە و ژمارەیان لە زیادبووندایە، مۆسکۆ و پەکین ڕۆڵێکی گرنیان هەیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە کاروباری جیهاندا، دڵنیام سەردانی داهاتوی سەرۆکی ڕووسیا بۆ چین دەبێتە هۆی بەهێزترکردنی کاری بەیەکەوەییمان."