بەهۆی لافاوەوە ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی مردوون و بێسەروشوێن بوون

لافاو شاری مەشهەدی ناوەندی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گرتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم حەفت کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوون، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.
حەمید ڕەزا کافینیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە مەشهەد، ڕایگەیاند، ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی مردووان و ونبووەکان بەرزبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "فولکەی شۆڕش" گرنگترین خاڵی ڕووداوی لافاوەکە بووە، تیمەکانیش لەگەڵ فریاگوزاریدا لە شوێنی ڕووداوەکە جێگیربوون و بە بەلەم بەدوای ئۆتۆمبێلی گیرخواردوودا دەگەڕێن.
لە بەرانبەردا موحسین دەواری، قایمقامی شاری مەشهەد ڕایگەیاند، دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری گواستووەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان، ئەمەش دوای ئەوەی ماڵەکانیان بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ژمارەیەک ماڵی گوندنشینەکانیش ڕووخاون.
فيضانات كبيره تجتاح مدينة مشهد الايرانيه اليوم الاربعاء الموافق :15/05/2024 pic.twitter.com/aGKiKLHBDD
— A_ALMARRI (@AALMARRI2013) May 15, 2024