سەردانەکەی جێفری پایەت، گرنگی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە

محەممەد هەورامی، پسپۆڕی وزە لە هەرێمی کوردستان
محەممەد هەورامی، پسپۆڕی وزە لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

پسپۆڕی وزە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەدواداچوون لەسەر ئەو بەڵێنانەی عێراق دەکات کە گفتی لەسەر کراوە لە واشنتن و چارەسەری ئەو کێشانەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە گرنگترینی بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، محەممەد هەورامی، پسپۆڕی وزە لە هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وزە بەگشتی نەوت و غاز بەتایبەتی کاڵایەکی جیهانییە، کاڵایەکی لۆکاڵ نییە، هەروەک چۆن کانزاکانی دیکە بۆڕسەیان هەیە بە ڕووداوە جیهانییەکان گۆڕانکاری بەسەر نرخ و دۆخەکانیان دێت، نەوت و غازیش بەهەمان شێوەیە.

بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، "هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردووەوە تاکو ئەمڕۆ هەنگاوی باشی ناوە، تازەترین بەڵگەش بۆ ئەو هەنگاوانە، کۆمپانیا جیهانییەکانە کە لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کێبڕکێیان بوو،لەنێویشیاندا کۆمانیاییەکی هەرێمی کوردستان بوو توانی سێ کێڵگە بباتەوە، کە یەکێکیان کێڵگەی غازە دووانی دیکەش هی غاز و نەوتە، لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق کە موسڵ و ئەنبار و میسان لە عمارە".

ئەو پسپۆرە دەڵێت: "دیارە سەردانەکەی جێفری پایەت، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، گرنگیدانە بەو بەڵێنانەی کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا دابووی، جگە لەوەش چاوی بە وەزیری کاروباریش کەوت جگە لە وەزیری نەوت دۆخی وزەی نێوان عێراق و واشنتنیان تاوتوێ کرد، لەوانەش ئەو یاداشتنامانەی کە واژۆ کراون لەوێ".

محەممەد هەورامی ڕاشیگەیاند، "دیارە ئەمەریکا زۆر ڕژدە لەسەر ئەو بەڵێنانەی کە قسەی لەسەر کراوە لە واشنتن، بۆیە بەدواداچوون دەکات، چونکە بەگشتی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستانە کە گرنگترینیان بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتە".

Fly Erbil Advertisment