لەسەر داهاتی شارەوانییەکان چەند شەقامێک و گەرەکێکی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
پاش ئەوەی وەزارەتی شارەوانی بڕیاری داوە شارەوانیەکان لە %15 داهاتەکانیان بۆ پرۆژەکان بەکاربهێننەوە و ئەم بڕیارە دەتوانێت خزمەتی بەرفراوان بە هاووڵاتییان بکات و ئاسانکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەکات.
نازم ڕۆستەم هاووڵاتیی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ماوەی 15 بۆ 17 ساڵە شارەوانی سلێمانی هیچ خزمەتگوزارییەکیان نەکردووە، ئێستە بە کارێکی باشی دەزانم کە شەقامەکان نۆژەن دەکەنەوە، چونکە شەقامەکان هەموویان چاڵێکی زۆرییان تیایە و وێران بوو نەمان دەتوانی هاتووچۆی لەسەر بکەین.
شارەوانی سلێمانی سەرجەم نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و ڕێگا گشتییەکان بەو داهاتە دەکات. ئەم کارەش لە ناوەڕاستی مانگی چوار دەست پێ دەکات، تا کۆتایی مانگی 11. هاوکات هەموو تەرخانکردنێکی بودجەش دەتوانێت کار ئاسانی زۆر بۆکارەکانی شارەوانی سلێمانی بکات.
زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی گوتی: "ئێمە ساڵانە هەموو ئەو پرۆژانەی کە وا نۆژێنکردنەوەی شەقامە، بەتایبەتی چاکردن و نۆژێنکردنەوەی شەقامەکان و قیرتاوکردنیانە بەو داهاتە کەمەی کە دەەگەڕێتەوە بۆمان ئەنجامیان دەدەین. و هەندێ پرۆژەی بچووکیش هەیە دەتوانرێت بەو داهاتە بکرێت. بەڵام ئەو پرۆژەی گەورانی کە لە ناو شاری سلێمانی هەیە، وەکو بەرزەپر دوو ئەندەرپاس پەیوەندی بەو داهاتەوە نییە".
گەڕانەوەی لە %15ـی داهاتەکان بۆ پرۆژەکان دەبێتە هۆی دەستکراوەیی زیاتری دامودەزگاکانی شارەوانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هاوڵاتیانیش دڵخۆشن بەم جۆرە پرۆژانە و دەڵێن ساڵانێکە چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەوەی لەم جۆرە پرۆژە خزمەتگوزاریانەیان پێشکەش بکرێت.