لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له پایته‌ختی به‌حره‌ین ده‌ستی به كاره‌كانی كرد

K24 - هەولێر:
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب له پێته‌ختی به‌حره‌ین ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و چه‌ندان پرس له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه شه‌ڕی غه‌ززه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) لوتكه‌ی سی و سێیه‌مینی ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی له مه‌نامه‌ی پایتەختی به‌حره‌ین ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و چه‌ندان پرس له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه شه‌ڕی غه‌ززه و قەیرانی سوودان و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەماهەنگیی هەوڵەکانی پەیوەست بە كاری هاوبەشیی عەرەبی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئەحمەد ئەبولغێت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی له گوتاری كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه‌دا، خواستی خۆی و وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ده‌ربڕی.
لووتكه‌كه له كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا به پێویستی ده‌زانێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی بۆ گەیشتن بە چارەی دوو دەوڵەتی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل جێبه‌جێ بكات و هێزی ئاشتیپارێز له فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه بڵاو بكاته‌وه.
هەروەها لە ڕەشنووسی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بەردەوام لە سوودان دەکات.